هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا ده‌داته‌وه
به‌شی جیهان- هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر یه‌په‌گه ده‌داته‌وه و له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) پشتگیری له هێزه كوردییه‌كان ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی کانوونی یه‌که‌می 2018 هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش له میانی به‌یاننامه‌یێکدا ڕایگهیاندوووه که هیچ گۆڕانكارییێک به سه‌ر هه‌ڵوێستیان له هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزه كوردییه‌كان نه‌هاتوووه و هاوكارییه‌كان بۆ شه‌ڕی داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هاوپه‌یمانییه‌كه ڕاشیگهیاندوووه كه له ڕێگه‌ی خاڵه چاودێرییهكانهوه چاودێری ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان هێزه كوردییه‌كان و سوپای توركیا ده‌كه‌ن و ڕێگه به دروست بوونی گرژی له‌و ناوچانه ناده‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه چه‌ند ڕۆژێكه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه ده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه سوپای وڵاته‌كه‌ی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی به ده‌ست شه‌رڤانانی یه‌په‌گه‌وه‌یه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران