په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری نووسه‌رێکی کورد لا درا
به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- له شاری سنه په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری مه‌حیه‌ددین حه‌قشناس نووسه‌ری به‌ناوبانگی کورد لا درا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بۆ ڕێزگرتن له نووسه‌ری کتێبی "شاره‌که‌م سنه" که کتێبێکی تایبه‌ته به لایه‌نه کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی شاره‌که، په‌یکه‌رێک بۆ مه‌حیه‌ددین حه‌قشناس دروست کرا و رۆژی هه‌ینی (14ی کانوونی یه‌که‌می 2018) له پارکی ئاویه‌ر په‌رده له‌سه‌ر په‌یکه‌ری حه‌قشناس لا درا.
په‌یکه‌ره‌که له‌لایه‌ن هادی زیائه‌ددینی په‌یکه‌رسازی به‌ناوبانگی کورد وه‌ک ڕێزێک بۆ ئه‌و نووسه‌ره دروست کراوه.
ڕێوڕه‌سمی په‌رده له‌سه‌رلادانه‌که به هاوکاریی بنکه‌ی شاخه‌وانانی کوردستان و ژماره‌یێک له ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه ڕێکخرابوو و به ئاماده‌بوونی ژماره‌یێک له خه‌ڵکی ناوچه‌که و نووسه‌ران و هونه‌رمه‌ندان و وه‌رزشوانان و ڕۆشنبیران به‌ڕێوه چوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران