خبر 2018-12-13 12:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
لێبووردنی نێودەوڵەتی:

داعش زیانی گەورەی بە ژێرخانی کشتوکاڵی ئێزدییەکان گەیاندووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی دەڵێت داعش لە شنگال زیانی گەورەی بە کەرتی کشتوکاڵی شنگال و دەوروبەری گەیاندووە، بەئەنقەست ناوچەکان وێران کران بۆ ئەوەی کوردانی ئێزدی نەگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ریچارد پیرسهاوز، راوێژکاری قەیرانە گەورەکان لە رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند: لە لێکۆڵینەوەکاندا دەردەکەوێت داعش بەمەبەست وێرانکاریی لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری شنگال ئەنجام داوە زیانەکان بۆ ماوەیێکی درێژخایەن کاریگەرییان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ئێزدییەکان دەمێنێتەوە.

بەپێی راپۆرتەکەی لێبووردنی نێودەوڵەتی، هەزاران جووتیار و ئاژەڵدار ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان چوونکە داعش ژێرخانی کشتوکاڵی ناوچەکانی تێکداون، بەجۆرێک ئەو کەلوپەلانەی بەسوودبوون بردوویانن بۆ خۆیان و ئەوانەشی نەبراون شکاندوویانن و لەکاریانخستوون.

لەماوەی رابردوودا تیمەکانی لێبووردنی نێودەوڵەتی چەند ناوچەیەکیان لە دەوروبەری شنگال بەسەر کردووەتەوە، چاوپێکەوتنیشیان لەگەڵ 69 کەس ئەنجامداوە کە 44 کەسیان پێشتر لە ناوچەکە جووتیار بوون. سەرجەمیان باسیان لەوەکردووە کە زەوییەکانیان چیدیکە بە کەڵکی کشتوکاڵ نایێن و کشتوکاڵ لە ناوچەکە بەشێوەیێکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.