ڕووسیا داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا ده‌كات
به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا ڕێگره له به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و وڵاته و پێویسته سووریا به‌جێبهێڵێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی کانوونی یه‌که‌می 2018 ماریا زاخارۆڤا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتی: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا گرژییه‌كان له‌و وڵاته زیاد ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌وه‌مان له به‌رچاو ڕوون بێت كه مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا به‌ربه‌ست بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌و وڵاته دروست ده‌كات.
ماریا زاخارۆڤا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ڕووسیا ئاماده‌یه هاوكارییه مرۆیییهكان بگه‌یه‌نێته خه‌ڵكی سڤیلی لێقه‌وماوی سووریا به‌ڵام ڕێگری ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش به زیانی هاووڵاتییانی سووریا كۆتایی دێت.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران