حه‌وت گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی دیکه له سووریا دۆزرانه‌وه
به‌شی سووریا- دۆزینه‌وه‌ى حه‌وت گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی دیکه له نزیک ڕووباری فورات ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که ته‌رمی سه‌دان قوربانیی ده‌ستی داعشی تێدایه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاژانسی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی سووریا (سانا) بڵاوی کردۆته‌وه که سوپای ئه‌و وڵاته حه‌وت گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی له شارۆچکه‌ی بوکه‌مال له نزیک ڕووباری فورات دۆزیوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی قوربانییه‌کانیش به ده‌ستی داعش کوژراون و خه‌ڵکی سووریا‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌کانی سانا؛ سوپای ده‌وڵه‌تی سووریا له کاتی کێوماڵ کردن و پاکسازیی هه‌ندێک ناوچه له بوکه‌مال ئه‌و حه‌وت گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه که سه‌دان ته‌رمی تێدا بوووه و ژماره‌یێکیان که‌سانی سه‌ربازیی بوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران