يه‌كێتیی ئه‌ورووپا پێشوازى له كانديدكردنى مه‌سروور بارزانى بۆ پێكهێنانى حكوومه‌ت ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کلاریس پاستۆری نوێنه‌ری یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له هه‌رێمی کوردستان له‌باره‌ی کاندیدکردنی مه‌سروور بارزانی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی حکوومه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌وان مه‌سروور بارزانی‌یان له شه‌ڕی داعشدا ناسیوه و ده‌توانێت چاکسازی ئه‌نجام بدات.
هاوکات جه‌يكۆب پراد باڵیۆزی ڕۆمانیا له عێراق به کوردستان 24ى گوت: مه‌سروور بارزانی ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدا و په‌یوه‌ندیی ناو لایه‌نه کوردستانییه‌کان چاک بکاته‌وه و هه‌رچییێک بۆ کوردستان و عێراق باش بێت ئه‌وه ده‌کات.
ناوبراو گوتيشى: له ماوه‌ی ڕابردوودا کێشه‌ی گه‌وره له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌بوو، مه‌سروور بارزانی که‌سێکی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا زمانێکی هاوبه‌ش بدۆزێته‌وه چوونکه نابێ ئه‌وه‌تان بیر بچێت که هه‌ولێر و به‌غدا پێویستیان به یه‌کترییه، ته‌نانه‌ت له داهاتووشدا گه‌ر هه‌ولێر سه‌ربه‌خۆ بێت ده‌بێت به‌غدا نزیکترین دۆستی بێت، بۆ ئه‌مه ده‌بێت کورد له ناو خۆشی‌دا یه‌کگرتوو بێت، من و مه‌سروور بارزانی پیش‌تر یه‌کدیمان زۆر دیوه و به یه‌کتر گه‌یشتووین، من بڕوام به‌و هه‌یه که ئه‌و باشترین کار ئه‌نجام ده‌دات بۆ هه‌ولێریش و بۆ به‌غداش هه‌ر بۆیه هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران