به‌هۆی هێرشی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر دێره‌زوور ٢٥ که‌س بوونه قوربانی
به‌شی تورکیا- له ئاكامی هێرشه ئاسمانی و زه‌مینییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا له پارێزگای دێره‌زووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ٢٥ هاووڵاتی سڤیل بوونه قوربانی.
کوردپرێس:
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی تۆڕه‌كانی هه‌واڵه خۆجێیییهكانی دێره‌زوور له شه‌وی ڕابردوووه‌وه تاكوو ئێستا هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی كردۆته سه‌ر قه‌زای هه‌جین كه ده‌كه‌وێته گونده‌واره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زوور و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌شدا ٢٥ سڤیل بوونه‌ته قوربانی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران