خبر 2018-12-06 07:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپه‌یمانیی فه‌تح: كاندیده‌كه‌مان بۆ وه‌زیری ناوخۆ ناگۆڕین

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ كاندیده‌كه‌یان بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بگۆڕن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئنتسار مووسه‌وی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕای‌گه‌یاندوووه‌ که‌ فالح فه‌یاز تاكه‌كاندیدی هاوپه‌یمانیی فه‌تحه‌ بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

ناوبراو ڕوونیشی كردوووه‌ته‌وه که‌ به‌ هیچ شێوه‌یێک گۆڕانكاری له ‌كاندیده‌كه‌مان ناكه‌ین.

ئینتسار مووسه‌وی جه‌ختی كردوووه‌ته‌وه‌ که‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی کانوونی یه‌که‌می 2018 یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ئه‌بێت بۆ متمانه‌به‌خشین به‌ وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی عێراق.

سه‌رچاوه‌: PUK media

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.