مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ: بۆ دۆسیه‌ی خاشقچی سڵ ناکه‌ینه‌وه له‌وه‌ی په‌نا به‌رینه به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی
به‌شی تورکیا- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی تاوانی کوشتنی ڕۆژنامه‌وانی سعوودی گوتی: "لێکۆڵینه‌وه‌کان به‌رده‌وامن، تا کۆتایی له‌گه‌ڵیدا ده‌ڕۆین. ئه‌گه‌ر له شوێنێکدا گه‌یشتینه بنبه‌ست، سڵ ناکه‌ینه‌وه له‌وه‌ی په‌نا به‌رینه به‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یێکی نێوده‌وڵه‌تی".
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌باره‌ی لێدوانه‌که‌ی جێمس جێفری نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ سووریا له‌باره‌ی دانووستانه‌کانی ئاستانادا ڕایگه‌یاند: "لێدوانه‌که‌ی زۆر جێگه‌ی داخه. باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌وه تێڕوانینی جێفری خۆی بێت".
ناوبراو سه‌باره‌ت به بابه‌تی فڕۆکه‌کان له جۆری F-35 گوتی: "تره‌مپ و سه‌ركۆمارمان له لووتکه‌ی G-20دا قسه‌یان كردوووه و تره‌مپ بابه‌ته‌كه‌ی كردۆته‌وه. نامانه‌وێت هیچ كێشهیێک دروست بێت".
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران