خبر 2018-12-06 06:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کرماشان شایی بوو بە شیوەن/ 20 کوژراو و بریندار هەن

بەشی کرماشان- فەرماندەی ئینتیزامیی کرماشان ڕایگەیاند: لە زەماوەندێکی شارۆچکەی چەمەن لە شاری کرماشان، تەقە بەرزەوە بوو و لە ئەنجامدا 4 کەس کوژران و 16ی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

کوردپرێس:

لیوا مەنوچەهر ئەمانوڵڵاهی فەرماندەی ئینتیزامیی کرماشان لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: شەوی چوارشەمە 14ی سەرماوەز بەرانبەر بە 5ی کانوونی یەکەم لە زەماوەندێکی شارۆچکەی چەمەن لە کرماشان، کەسێکی خراپەکار لەگەڵ چەند کەسی دیکە بە شەڕ دێت و بە سیلاحی کڵاش مشت دەگرێت لە جەماعەت و لە ئەنجامدا 4 کەس گیانیان لە دەست دەدەن و 16ی دیکەش بریندار دەبن.

فەرماندەی ئینتیزامیی کرماشان گوتیشی پۆلیس خێرا گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و 3 کەسی تاوانباری دەستبەسەر کرد و دەرکەوت کە تەقەکەرەکە پێشتریش وەکوو تاوانبار دەستبەسەر کراوە و زیندانیی ئازادکراو بووە بەڵام هێشتا ئەو کەسەی تەقەی کردووە دەستبەسەر نەکراوە و پۆلیسی کرماشان بەدوایدا دەگەڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.