حه‌سه‌ن ڕۆحانی: ئه‌گه‌ر نه‌وتی ئێران هه‌نارده نه‌کرێت یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له که‌نداوه‌وه ناڕوات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی کانوونی یه‌که‌می 2018 به‌رانبه‌ر به 13ی سه‌رماوه‌زی 1397 حه‌سه‌ن ڕۆحانی به سه‌ردانێک گه‌یشته شاری سمنان و له وتارێکدا کۆمه‌ڵێک بابه‌تی خسته به‌ر باس که هه‌ندێکیان په‌یوه‌ندییان به دۆخی ئابووری و سیاسیی ئێران و پێوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی هه‌بوو.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی گوتی: ئه‌مریکا به‌نیاز بوو بگاته ئه‌و ئامانجانه‌ی پێشتر له ناوچه‌که بۆ خۆی دایڕشتبوو به‌ڵام ده‌بێ له‌وه تێبگه‌ن که گه‌لی ئێران له‌م گۆڕه‌پانه‌دا سه‌رده‌که‌ون و ئه‌مه‌ریکا هه‌رگیز ناتوانێت ڕێگری له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران بکات و ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له ڕۆژان بیهه‌وێت ڕێگری له هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی ئێران بکات ئه‌وا یه‌ک به‌رمیل نه‌وت له که‌نداوه‌وه هه‌نارده ناکرێت.
ڕۆحانی گوتیشی: گه‌لی ئێران ئێستا له ڕۆژئاواوه له‌گه‌ڵ عێراق و تورکیا و له باکووره‌وه له‌گه‌ڵ کازاخستان و تورکمه‌نستان و ئازه‌ربایجان و له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه له‌گه‌ڵ پاکستان و ئه‌فغانستان و له باشووریشه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی که‌نداوی پێوه‌ندیی باشی هه‌یه و ئه‌مه‌ریکاش ناتوانێت کارتێکه‌ریی خراپی له‌سه‌ر عیلاقاتی ئێران له‌گه‌ڵ دراوسێ و دۆسته‌کانی هه‌بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ریکا با بزانێت له هه‌موو ئه‌م وڵاته‌ی ئێران‌دا خه‌ڵکی ئێران پێوه‌ندیی فه‌رهه‌نگی و ئابووری و سیاسیی خۆیان له‌گه‌ڵ دراوسێکان ده‌پارێزن و په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی و کۆمه‌ڵگای ده‌ولی په‌ره پێده‌ده‌ن ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵ ده‌دات چین و هیندستان و دراوسێکانی ئێران له ئێران بتارێنێت و سیمایێکی ترسناک له ئێران بۆ دراوسێکانی پیشان بدات به‌ڵام ئه‌و پیلانه‌ی بۆ سه‌ر ناکه‌وێت.
ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئه‌مه‌ریکا له چه‌ند بواردا شکستی هێناوه:
یه‌که‌م؛ ئه‌مه‌ریکا له پێوه‌ندیی ئێران و کۆمه‌ڵگای ده‌ولیدا له‌لایه‌ن هیچ وڵاتێکی جیهانییه‌وه پشتگیری نه‌کرا جگه له ڕژیمی زایۆنی.
دووهه‌م؛ هه‌موو وڵاته‌کان دژی گه‌مارۆکانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ستانه‌وه و له کۆمه‌ڵگه‌ی ده‌ولی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی شکستی هێنا
سێهه‌م: دادگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی لاهه به قازانجی ئێران بڕیاری ده‌رکرد و ئه‌مریکا له‌و دادگهیهشدا شکستی هێنا.
ڕۆحانی گوتیشی: هێزی چه‌کداری ئێران و سه‌رۆکایه‌تی و سه‌رکردایه‌تیی ئێران ته‌نها به دابین کردنی ئاسایشی نێوخۆوه نه‌وه‌ستاوه و کار بۆ دابین کردنی ئاسایشی عێراق و سووریا و به گشتی ناوچه‌که ده‌کات و هه‌وڵ ده‌دات پشتگیریی وڵاتی یه‌مه‌ن بکات و دیاره له ئه‌نجامدا یه‌مه‌ن سه‌ر ده‌که‌وێت و سعوودیه شکست ده‌هێنێت.
سه‌رکۆماری ئێران جه‌ختی کرده‌وه: هه‌موو داموده‌زگا و به‌رپرسانی حکوومی هه‌وڵ و توانای خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی ئێران به‌رز ببێته‌وه و ناهێڵین ئێران له ناوچه‌که لاواز ببێت. په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو جیهان په‌ره پێده‌ده‌ین ئه‌گه‌رچی ئه‌مه‌ریکاش ناڕازی بێت.
ڕۆحانی مژده‌ی ئه‌وه‌شی به‌خشی که بودجه‌یێکی گونجاو بۆ ساڵی 98 ئاماده کراوه و ڕۆژی 25ی سه‌رماوه‌ز ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی ئێران ده‌کرێت و له‌و بودجه‌یه‌دا کاڵای زه‌رووری و شتومه‌کی بژێوی ژیانی ڕۆژانه به نرخی حکوومی دابین کراوه و مه‌عاش و مووچه و بودجه و ده‌رماڵه‌ی خانه‌نشینان زیاد کراوه و کار بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و به‌رهه‌مهێنان کراوه له هه‌ر سێ که‌رتی خزمه‌تگوزاری و جووتیاری و پیشه‌ییدا.
سه‌رکۆماری ئێران به‌ڵێنیشی دا هه‌موو ئه‌و وه‌عدانه‌ی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا دابووی جێبه‌جێ بکات و له هیچ وه‌عدێکی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پاشگه‌ز نه‌بوووه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وڵاتی ئێران دوچاری قه‌یران و دۆخی چه‌قبه‌ستوو نه‌بوووه و ئه‌وه‌ی ده‌وترێت ته‌نها بانگه‌شه و پڕوپاگه‌نده‌ی میدیاکانه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران