یه‌كێتی وه‌فدێكی باڵا ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌مال شوكر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به SNNی ڕاگه‌یاند: بڕیاره ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 2ی 12ی 2018 وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدا بكات به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی داد كه ئیستیحقاقی یه‌كێتییه.
ناوبراو وتیشی: "له كاتێكدا یه‌كێتی به گوێره‌ی ژماره‌ی كورسییه‌كانی له په‌رله‌مان، مافی خۆیه‌تی دوو پۆستی وه‌زاری وه‌ربگرێت به‌ڵام پارتی داوای كردوووه پۆستی وه‌زاره‌تی داد نه‌درێته یه‌كێتی به‌ڵكوو كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌ریبگرێت."
جه‌مال شوکر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: پێش هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆک كۆمار، پارتی پۆستی جێگیری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی وه‌رگرتوووه و یه‌كێتیش پشتیوانی كردوووه بۆیه ناكرێت پارتی باسی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆمار بكات كه یه‌كێتی به ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن وه‌ریگرتوووه و ڕكابه‌ره‌كه‌ی ده‌رنه‌چوووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات که بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه ده‌نگ له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق بدرێت و ئه‌و هه‌شت وه‌زیره‌ی ماوه متمانه‌یان پێبدرێت چوونكه هیچ ده‌رفه‌تێک نه‌ماوه ئه‌گه‌رنا پێویسته حكوومه‌ت هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیدا باس له ناردنی وه‌فده‌كه بۆ به‌غدا كراوه به‌ڵام ناوی ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران