3 هاووڵاتیی ئێرانی له ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ستگیر کران
به‌شی تورکیا- هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری تورکیا له هه‌ڵمه‌تێک بۆ سه‌ر ناوچه‌ی بیلیک دۆزۆی ئه‌سته‌نبۆڵ 3 هاووڵاتیی ئێرانی له‌وان ژنێکیان ده‌ستگیر کرد که زیاتر له 17 کیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ری متامفتامینیان پێ بوووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی کانوونی یه‌که‌می 2018 هێزه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری تورکیا له هه‌ڵمه‌تێک بۆ سه‌ر ناوچه‌ی بیلیک دۆزۆی ئه‌سته‌نبۆڵ 3 هاووڵاتیی ئێرانیان به 17 کیلۆگرام ماده‌ی هۆشبه‌ری شیشه‌وه ده‌ستگیر کرد.
ده‌ستگیرکراوان پاش گواستنه‌وه بۆ ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ دانیان به‌وه‌دا ناوه که کارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان له ناوچه‌ی بیلیک دۆزۆی ئه‌سته‌نبۆڵ دامه‌زراندوووه و به‌شێک له‌و ماده هۆشبه‌ره‌یان له ناو تورکیا و به‌شێکی دیکه‌شیان بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌گواسته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران