ئه‌ردۆغان و تره‌مپ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا
به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا و دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
کوردپرێس:
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیاوه وه‌رگیراوه، سه‌رکۆمارانی تورکیا و ئه‌مریکا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا و له پاڵ بابه‌ته‌كانی ڕۆژه‌ڤدا بابه‌تی گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینیشیان له ده‌ریای ڕه‌ش تاوتوێ كردوووه.
ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ تره‌مپ، زانیاریی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانی ئه‌مڕۆیه‌وه دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا و پۆرۆشێنكۆ سه‌رۆكی ئۆكراینا.
ئه‌ردۆغان و تره‌مپ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دیدار له په‌راوێزی لووتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی G-20 كه له بۆینس ئایرس به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران