خبر 2018-11-27 11:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هومایوون شەجەریان بەشداریی یەکەم فستیڤاڵی مۆسیقا خۆجێییەکانی ئەستەنبۆڵ دەکات

بەشی فەرهەنگ و هونەر- یەکەم فستیڤاڵی مۆسیقایی خۆجێیی لە ئەستەنبۆڵ بە بەشداریی هومایوون شەجەریان هونەرمەندی بەناوبانگی مۆسیقای نەریتیی ئێران و بە یاوەریی گرووپی شەمس لە ڕۆژی یەکەمی کانوونی یەکەمی 2018 بەڕێوە دەچێت.

کوردپرێس:

یەکەم فستیڤاڵی مۆسیقایی خۆجێیی لە ئەستەنبۆڵ بە بەشداریی هومایوون شەجەریان هونەرمەندی بەناوبانگی مۆسیقای نەریتیی ئێران و بە یاوەریی گرووپی شەمس لە ڕۆژی یەکەمی کانوونی یەکەمی 2018 لە هۆڵی کۆنسێرتی جەمال ڕەشید ڕی لە ناوچەی هاربیەی ئەستەنبۆڵ بەڕێوە دەچێت و لەو فستیڤاڵەدا چەندین هونەرمەندی وڵاتانی تورکیا و ئێران و سپانیا و ئازەربایجان بەشداری دەکەن.

پاکوو پنا لە سپانیا، عەزیزە مستەفازادە لە ئازەربایجان، گرووپی هوونا لە کۆریای باشوور، یاووز بینگۆل و ئەرکان ئۆغوور و ئیسماعیل حەقی لە تورکیاوە لە فستیڤاڵەکەدا کۆنسێرت دەکەن.

یەکەم فستیڤاڵی مۆسیقای خۆجێیی تا 5ی کانوونی یەکەمی 2018 بەردەوام دەبێت و هومایوون شەجەریان و گرووپی مۆسیقای شەمس لە ئێرانەوە ڕۆژی دووشەمە سێی کانوونی یەکەمی 2018 لە هەمان هۆڵ بەڕێوە دەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.