کاریگەریی خراپی لە سەر بودجەی هەرێمی کوردستان دەبێت؛
ئەحمەد حاجی ڕەشید: بودجەی 2019ی عێراق کەم دەکرێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسراوێكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ده‌ستكاریكردنی بوجه‌ی 2019 ئاشكرا ده‌كرێت و په‌رله‌مانتارێكی لیژنه‌ی دارایییش دەڵێت: نووسراوه‌كه پلانی عادل عه‌بدولمه‌هدییه بۆ گۆڕانكاری له بودجه و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ش، بودجه كه‌م كراوه‌ته‌وه، كه كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم ده‌بێت.
کوردپرێس:
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به SNNی راگه‌یاند: له‌ئێستادا حكومه‌تی عێراق سه‌رقاڵی گۆڕانكارییه له‌بودجه‌ی 2019، نوسراوێكم به‌ده‌ستگه‌یشتوه كه پلانی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ گۆڕانكاری له‌بودجه‌كه ده‌رده‌خات.
ناوبراو وتیشی: "به‌پێی ئه‌و نووسراوه، بودجه كه‌م كراوه‌ته‌وه و گۆڕانكارییش له نرخی خه‌مڵێندراوی نه‌وت كراوه، كورتهێنان گۆڕدراوه، بۆیه داهات و خه‌رجییه‌كانیش كه‌می كردووه".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، هه‌رچه‌نده به‌فه‌رمی هیچ گۆڕانكارییێكیان له بڕگه و ماده‌كانی بودجه‌ی 2019 به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانكارییانه، كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا.
*لە تۆڕی هەواڵی سلێمانی وەرگیراوە
بۆچوونی بەکارهێنەران