به‌رهه‌م ساڵح داوای ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاری به زیانلێكهوتوووانی لافاوه‌که‌ی عێراق ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆک کۆماری عێراق پرسه و ماته‌مینی پێشکه‌ش کرد به که‌سوکاری قوربانییه‌کانی لافاوه‌که‌ی ناوچه‌ی شه‌رگات و داوای ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاری به زیانلێکهوتوووانی ئه‌و ڕووداوه ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ‏‎ئێواره‌ی ڕۆژی ھه‌ینی 23-11-2018 د. به‌رهه‌م ساڵح له توویته‌ره‌که‌ی خۆیدا خه‌م و نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی که ئه‌م حاڵه‌ته له عێراقی خێر و به‌پیتدا ڕوو بدات و له په‌یامه‌که‌یدا به‌ھاناوه چوونی خێرای سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی له ئاست ڕووداوه‌که‌دا به‌رز نرخاند.
هاوکات سه‌رۆک کۆماری عێراق دووپاتی کرده‌وه که پێویسته په‌له بکرێت له ئاوه‌دانکردنه‌وه و پێشکه‌ش کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌کان.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران