به‌رهه‌م ساڵح: چه‌سپاندنی ئۆقره‌ییی سووریا کارتێکه‌ریی له‌سه‌ر عێراق و ناوچه‌که ده‌بێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ‎ئێواره‌ی ڕۆژی ھه‌ینی 23ی تشرینی دووهه‌می 2018 دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح له شوێنی مانه‌وه‌ی خۆی له پایته‌ختی ئیتالیا پێشوازیی كرد له ستیڤان دیمستورا نێردراوی تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ سووریا.
‎له دیداره‌كه‌دا كه له په‌راوێزی كۆنگره‌ی (دیالۆگه‌كانی میدیترانه)ی ڕۆما به‌ڕێوه چوو بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا سه‌باره‌ت به دوایین گۆڕانكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به سووریا و ڕۆڵ و كاریگه‌رییه ئیقلیمییه‌كانی عێراق له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئاشتیی و ئۆقره‌یی له ناوچه‌كه‌دا.
‎له‌وباره‌یه‌وه به‌رهه‌م ساڵح گرنگیی و بایه‌خی یه‌كخستنی هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تی و ئیقلیمییه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یێکی هه‌میشه‌یی بۆ هه‌موو كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ی دووپات كرده‌وه و ئاماژه‌ی كرد بۆ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئارامیی سووریا له‌سه‌ر سه‌قامگیریی بارودۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
‎لای خۆیه‌وه ستیڤان دیمستورا نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرته‌ه‌وه‌كان وتاره‌كه‌ی سه‌رۆک كۆماری عێراقی له كۆنگره‌كه‌ی ڕۆما به‌رز نرخاند كه داوای ئارامی و تاوسه‌ندنی كرد له ناوچه‌كه‌دا و بایه‌خی ڕۆڵی عێراقیشی دووپات كرده‌وه له جه‌نگی دژ به تێرۆر و به‌گژاچوونه‌وه‌ی تاقمی داعشی تیرۆریست.
سه‌رچاوه: به‌غداد ئه‌لیه‌وم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران