به‌رهه‌م ساڵح و لاڤرۆڤ جه‌خت له‌سه‌ر به‌ھێزكردنی ھاریكاریی سه‌ربازیی هه‌ر دوو وڵات ده‌که‌نه‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 23ی تشرینی دووهه‌می 2018 د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق له شوێنی مانه‌وه‌ی له ڕۆمای پایته‌ختی ئیتالیا پێشوازی كرد له سێرگه‌ی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا و له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا لاڤرۆڤ پیرۆزبایی له به‌رھه‌م ساڵح كرد به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆک كۆمار و پێكھێنانی حكوه‌مه‌تی نوێی عێراق.
له‌و دیداره‌دا ته‌ئكید كرایه‌وه له‌سه‌ر بایه‌خی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی ھه‌ر دوو وڵاتی دۆست و بهھێزكردنیان له ھه‌موو بواره‌كاندا به‌و جۆره‌ی خزمه‌تی ھه‌ر دوو گه‌لی عێراق و ڕووسیا بكات.
له تهوهرهێکیتری دیداره‌كه‌دا بارودۆخی ناوچه‌كه و جه‌نگی دژی تاقمی داعشی تیرۆریست تاوتوێ كرا و له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه كرا بۆ به‌ھێزكردنی ھاریكاریی سه‌ربازی و ئه‌منی، ھاوكات پێویستی به‌گه‌رخستنی ھه‌وڵی زیاتر دووپات كرایه‌وه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و تاقمه تیرۆریستییه و وشككردنی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه لێوه‌ی ھه‌ڵ ده‌تۆقن.
له دیداره‌كه‌دا به‌رهه‌م ساڵح بایه‌خی عێراقی خسته‌ڕوو له به‌رده‌م وهبهرھێنانانی ڕووسیادا به‌و جۆره‌ی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له به‌ھێزكردنی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی عێراق به‌تایبه‌تی له بواری نه‌وت و وزه‌دا و له‌وباره‌یه‌وه داوای كرد ئاستی وه‌به‌رھێنانی ڕووسیا له ھه‌موو بواره‌كاندا زیاتر بكرێت.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا په‌رۆشیی وڵاته‌كه‌ی دووپات كرده‌وه له به‌ھێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا و په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری ده‌رفه‌ته‌كانی ھاریكاریی.
سه‌رچاوه: که‌ناڵی ئارتی عه‌ره‌بیی ڕووسیا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران