خبر 2018-11-21 11:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چوار تەوەری سەرەکیی چواردەیەمین کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ژمارە ١٤ی پەرلەمانی بڵاو کردەوە کە تێیدا چوار تەوەری سەرەکی تاوتوێ دەکرێت.

کوردپرێس:

ئەمڕۆ چوارشەمە 21ی تشرینی دووهەمی 2018 نووسینگەی پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنەکەی خۆیی بڵاو کردەوە و بە پێی ڕاگەیێندراوەکەی نووسینگەی پەرلەمان تەوەری دانیشتنەکە لەم بڕگانەی خوارەوە پێکدێت:

یەکەم: چاوخشاندنەوە بەو تانانەی کە پێشکەش کراوە سەبارەت بە ئەندامێتیی ژمارەیێک لە پەرلەمانتاران.

دووەم: دەنگدان لەسەر شێوازی بڕیاری تایبەت بە بڕیارەکانی خولی پێشوو لە ماوەی کاربەڕێکردن بەتایبەت لیژنەی یاسایی.

سێهەم: خستنەڕووی بابەتێکی گشتی بۆ گفتوگۆکردن بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی و ئەندامانی ئەنجومەنی فەرمانگەکە و بەڕێوەبەری بانکی بازرگانیی عێراقی.

چوارەم: گفتوگۆکردن لەبارەی کردنەوەی چەند خاڵێکی گومرگی نوێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.