سیخوڕێكی داعش له پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستگیر ده‌کرێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عیراق له به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند که "ڕۆژی سێ‌شه‌ممه 20ی تشرینی دووهه‌می 2018 فیرقه‌ی 14 به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌وجی چاودێری و هه‌واڵگریی فیرقه‌كه توانییان سیخوڕێكی داعش له كه‌مینێكی تۆكمه‌دا ده‌ستگیر بكه‌ن له قه‌زای فه‌للوجه‌ی پارێزگای ئه‌نبار."
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوووه: "سیخوڕه‌كه كه‌سێكی ده‌ركه‌وتووی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕێكخراوی (داعش) بوووه و به‌رپرسی كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان بوووه له‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و هاووڵاتییان."
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازیی عێراقی ڕاشیگه‌یاندوووه: "سیخوڕه‌كه یه‌كێک بوووه له داواكراوه‌كان بۆ به‌رده‌م دادوه‌ری و یادداشتی ده‌ستگیركردنی به‌پێی مادده‌ی 4ی تیرۆری یاسای بنبڕكردنی تیرۆری عێراقی بۆ ده‌رچوووه."
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران