عادل عه‌بدولمه‌هدی بانگهێشتی ڕووسیا کرا
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڵاوی کرده‌وه که ڕۆژی سێشه‌ممه 20ی تشرینی دووهه‌می 2018 عادل عه‌بدلمه‌هدی پێشوازی كردوووه له میخائیل بۆ‌گدانۆڤ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست و وڵاتانی ئه‌فریقا كه هاوكات جێگری ده‌ره‌وه‌ی وه‌زیری ڕووسیایه.
له دیداره‌كه‌دا بۆ‌گدانۆڤ په‌یامی هه‌ریه‌ک له ڤیلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا و دیمیتری مێدڤیدیڤ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ی گه‌یاندوووه به عادل عه‌بدلمه‌هدی و تیایدا باس له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ر دوو وڵات و پشتیوانیی ڕووسیا له عێراق كراوه. هه‌روه‌ک به‌هێزكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوان عێراق و ڕووسیا له بواره‌كانی ئاسایش، ئابووری، بازرگانی و وزه به پێویست زانراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه بۆ‌گدانۆڤ بانگهێشتنامهیێكی له سه‌رۆكی ڕووسیاوه داوه به سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به مه‌به‌ستی سه‌ردانی مۆسكۆ و له به‌رامبه‌ریشدا عادل عه‌بدلمه‌هدی سه‌رۆكی ڕووسیای بانگهێشتی عێراق كردوووه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران