دووباره داواکاریی بینینی ئۆجه‌لان ڕه‌ت ده‌کرێته‌وه
به‌شی تورکیا- پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو جارێکی دیکه داواکارییان پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی شاری بوورسا کرد به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش داواکارییه‌که‌یان ڕه‌ت کرایه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 20ی تشرینی دووهه‌می 2018 پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانی‌کراوی په‌که‌که، که پێکهاتوون له چه‌نگیز یوره‌کلی و مه‌زڵووم دینچ و سینان زنجیر، به مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان داواکارییێکی دیکه‌یان پێشکه‌شی سه‌رۆکایه‌تیی داواکاری گشتیی بوورسا کرد به‌ڵام داواکاری گشتی ئه‌م جاره‌ش داواکارییه‌که‌ی پارێزه‌رانی ڕه‌ت کرده‌وه.
پارێزه‌ران دوایین جار له 27ی ته‌مووزی 2011 دیداریان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام دا و له‌و کاته‌وه تا ئێستا (٧٦٥) جار داواکاریی پارێزه‌ران به بیانووی «ناله‌باری که‌شوهه‌وا»، «خراپ بوونی کۆسته‌ر»، «کۆسته‌ر چاک ده‌کرێته‌وه» و «باری نائاسایی» ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران