سەردانی وه‌زیری به‌رگریی تورکیا و سەرۆکی میت بۆ رووسیا
بەشی تورکیا- وه‌زیری به‌رگریی توركیا، و سەرۆکی میت، سه‌ردانی سۆچی-یان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، كۆ بوونه‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار و سەرۆکی میت، هاكان فیدان سه‌ردانی رووسیایان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی رووسیا، سێرگی شۆیگو و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كۆ بوونه‌وه.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا له پاڵ بابه‌ته هه‌رێمییه‌كان هاوكات دوایین ره‌وشی ئیدلیب دوای واژو كردنی رێككه‌وتنی سۆچی تاوتوێ كراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران