دۆناڵد تره‌مپ سه‌ردانی عێراق ده‌کات
به‌شی جیهان- دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌رنامه‌ی هه‌یه له داهاتوودا سه‌ردانی عێراق و ئه‌فغانستان بكات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دۆناڵد ترامپ له میانی چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ "فۆكس نیووز"دا گوتی: ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و ئه‌فغانستان سه‌ردانی كردنی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یه‌تی له‌و وڵاته.
دۆناڵد ترامپ به هۆكاری پاراستنی دۆخی ئه‌منییه‌وه ئاماده نه‌بوو كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق و ئه‌فغانستان ئاشكرا بكات.
شایانی باسه؛ دۆناڵد ترامپ دوو ساڵه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌مریكای وه‌رگرتوووه و ئه‌و سه‌ردانه‌شی بۆ ئه‌و دوو وڵاته یه‌كه‌م سه‌ردانی ده‌بێت بۆ عێراق و ئه‌فغانستان.
سه‌رچاوه: میدیا عێراقییه‌کان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران