خبر 2018-11-15 09:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
حیزبی شین فینی ئیرلەند:

تورکیا پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد دەست پێبکاتەوە

بەشی جیهان- نوێنەرێکی حیزبی شین فینی ئیرلەند لە لێدوانێکدا وتوویەتی دەبێت تورکیا سەرۆکە بەندکراوەکەی پەکەکە ئازاد بکات و پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کوردی ئەو وڵاتە دەست پێبکاتەوە.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی حیزبی شین فینی ئیرلەند لە هەواڵێکدا لە زاری فرانسی مولوی نوێنەری ئەو حیزبە لە پەرلەمانی ئیرلەند نووسیویەتی ئەرکی سەرشانی دەوڵەتی تورکیایە داکۆکی لەسەر ڕێبازی ئاشتی لە تورکیا بکات و ئەو بابەتەش تەنها بە دوو بژاردە دەلوێت: یەەکەم ئازاد کردنی عەبدوڵڵا ئوجەلان سەرۆکی بەندکراوی پەکەکە و دووهەم دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ کورد.

ناوبراو بەشداریی کەمپێنی پشتگیری­کردنی کوردی تورکیای کردبوو کە لە پێتەختی ئیرلەند بەڕێوە چوو و لەو کەمپێنەدا زیادی کرد: تورکیا لەسەریەتی ڕێز لە مافی هەموو کەمینەکانی تورکیا بگرێت و کوردیش لەسەرووی هەموویانەوە.

ئەو نوێنەرەی حیزبی شین فین گوتیشی: میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لە وڵاتی سووریا خەریکی جینۆسایدکردن و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی کوردن و ئەوەش لە کاتێکدا هێزی کوردی سووریا لە بەری باکووری ئەو وڵاتەوە و خەڵکی باکووری عێراق و سووریا بێ تاوان و بێ بەرگرین لە بەرانبەر هێرشەکانی داعشدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.