خبر 2018-11-11 07:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانیی فەتح سوورە لە سەر کاندیدکردنی فالح فەیاز بۆ وەزارەتی ناوخۆی عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەرێکی هاوپەیمانیی فەتج لە پەرلەمانی عێراق وتوویەتی ئەو هاوپەیمانێتییە جگە لە فالح فەیاز هیچ کاندیدێک دیکەی بۆ پۆستی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دیاری ناکات و سوورە لە سەر کاندیدکردنی فەیاز.

کوردپرێس:

ئەشواق کەریم لەو بارەیەوە بە بەغدایەومی وتووە هاوپەیمانیی فەتح مکووڕە لە سەر کاندیدکردنی فالح فەیاز بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و ئەگەرچی ناڕەزاییی لایەنەکان لە سەر فالح فەیاز زۆرە بەڵام فەتح هیچ کاندیدێکی دیکە جگە لە فالح فەیاز بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاری ناکات.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە فەیاز توانای باشی هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزارەتی ناوخۆ بەڵام زەحمەتە لە کۆبوونەوەی ئایندەی پەرلەمانی عێراقدا دەنگی متمانەی پێ بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.