خبر 2018-11-11 07:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

4 ئەندامی داعش لە بەری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند 4 ئەندامی داعشیان لە بەری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ دەستبەسەر کردووە.

کوردپرێس:

بەپێی هەواڵێکی ئیتیجاەپرێسی عێراقی، لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتوویەتی هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە ڕۆژی شەمە 10ی تشرینی دووهەمی 2018 بەپێی کۆمەڵێک زانیاری و هەواڵگریی ئەمنی توانییان 4 ئەندامی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی قودس، کەڕامە و ئینتیسار لە بەری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ دەستبەسەر بکەن.

مەعن زیادی کرد: لە نێوان دەستبەسەرکراواندا یەک ژنیش دەبینرێت کە لەو سەردەمەدا کە داعش دەسەڵاتی بەسەر شارەکەدا بوو لە بەشێک شارەکەدا کە بە "الحسبە" ناسراوە کاری بۆ داعش دەکرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.