ئه‌ردۆغان سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات
به‌شی تورکیا- سه‌رۆک كۆماری توركیا له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی پاریس ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له ڕاگه‌یێندراوێكدا ڕایگهیاندوووه که ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ی تشرینی دووهه‌می 2018 به سه‌ردانێكی دوو ڕۆژه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر بانگهێشتی ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له ژماره‌یێک چالاكی به بۆنه‌ی 100 ساڵ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر ئاگربه‌ستی دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م.
شایانی باسه که ئه‌ردۆغان له په‌راوێزی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ڕه‌نسا ژماره‌یێک دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركردانه ئه‌نجام ده‌دات كه بانگهێشتی پاریس كراون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران