به‌شێك له ئێزیدییه ڕفێندراوه‌كان پاش ڕزگاربوونیان، لەبەندیخانەیێکی شاری به‌غدا زیندانی كراون
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی ئێزیدییه ڕفێندراوه‌كان ڕایگه‌یاند، ئه‌و ئافره‌ته ئێزیدییانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ڕفێندرابوون، ئێستا له‌یه‌كێك له به‌ندیخانه‌كانی شاری به‌غدا زیندانی كراون.
کوردپرێس:
حسێن قایدی به‌رپرسی نووسینگه‌ی ڕزگاركردنی ئێزیدییه ڕفێندراوه‌كان زانیاریی نوێی له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئێزیدییه ڕفێندراوهكانهوه ئاشكرا کرد و به‌میدیای ڕووسیی ڕاگه‌یاند، "زانیاریمان هه‌یه له‌باره‌ی بوونی ژماره‌یێک له ئافره‌ت و منداڵه ئێزیدییه ڕفێندراوه‌كان له یه‌كێك له به‌ندیخانه‌كانی شاری به‌غدا، كه له‌گه‌ڵ خێزانی چه‌كداره‌كانی داعش زیندانی كراون".
حسێن قایدی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، چه‌ند جارێك داوایان له حكوومه‌تی عێراق كردووه، ڕێكاری پێویست بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئێزیدییه ڕفێندراوه‌كان بگرێته به‌ر، كه له‌نێو به‌ندیخانه‌كانی عێراقدان.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران