ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه له‌سه‌ر پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ته‌شه‌نه ده‌سێنێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئاگاداری عێراق باس له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ی قووڵیی نێوان حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه ده‌کات بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێکی ئاگاداری عێراق که نه‌یویست ناوه‌که‌ی بدرکێندرێت له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: ته‌نگه‌ژه‌ی نێوان هاوپه‌یمانییه‌کانی میحوه‌ری وه‌ته‌نی و وه‌ته‌نییه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق چڕ بۆته‌وه که میحوه‌ری وه‌ته‌نی هێشام دراجی و هاوپه‌یمانیی وه‌ته‌نییه‌ش -که سه‌ر به هاوپه‌یمانیی بنیاتنانه‌وه‌یه- فه‌یسه‌ڵ جه‌ربای بۆ ئه‌و پۆسته کاندید کردوووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: نه‌جم جبووری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیش بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق کاندید بوووه‌وه که ڕکابه‌ری له‌گه‌ڵ دراجی و جه‌ربا ده‌کات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی "الاتجاه‌پرس"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران