عێراق لە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نەبەخشراوە
بەشی جیهان- مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستپێکردنی قۆناخی دووەمی سزاکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئێران راگەیاند، لەو وڵاتانەی لە سەپاندنی سزاکان بەخشران عێراقی تێدا نییە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له كۆنگرهيێكى رۆژنامهوانيدا، ههريهک له وهزيرانى دهرهوه و گهنجينهى ئهمهريكا ناوهڕۆكى قۆناغى دووهمى سزاكانى سهر ئێرانيان راگهياند.
هەریەک لە چین، تورکیا، هیندستان، ئیتاڵیا، یۆنان، ژاپۆن، کۆریای باشوور و تایوان لە لیستی وڵاتە بەخشراوەکاندان.
سزا نوێیەکانی ئەمریکا کەرتی نەوت و بانکی ئێران دەگرێتەوە، بەڵام ئەو هەشت وڵاتەی بەخشراون دەتوانن نەوتی ئێران بەشێوەیێکی کاتی بکڕن، کە پێدەچێ تاوەکوو شەش مانگ نابێت، یەکێک لە مەرجەکانیش ئەوەیە بە دۆلار نەیکڕن.
سەرچاوە: ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران