خبر 2018-11-05 13:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەتەوە یەکگرتوەکان پشتیوانیى خۆى بۆ حکوومەتی نوێی عێراق دەردەبڕێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یان کۆبیش نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق لەگەڵ عادل عەبدولمەهدى کۆ بوونەوە و باسیان لە ئاوەدان کردنەوەى عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق چاوى بە عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق کەوت و بارودۆخى سیاسى و ئابوریی عێراق و پرۆسەى ئاوەدان کردنەوەى عێراق و بەرنامەى داهاتووى نەتەوە یەکگرتوەکانیان لە عێراق تاوتوێ کرد.

یان کۆبیش پشتیوانیى نەتەوە یەکگرتوەکانى بۆ عێراق و حکوومەتى عێراق دەربڕى بە سەرۆکایەتى عادل عەبدولمەهدى.

لاى خۆشیەوە، عادل عەبدولمەهدى، تەئکیدی کردەوە لەسەر گرنگیى پشتیوانیى نێودەوڵەتى بۆ عێراق لە قۆناغى داهاتوودا، کە قۆناغى گواستنەوەیە بۆ ئاوەدان کردنەوەى وڵات و بەرهەم هێنان و دابین کردنى خزمەتگوزارییەکان و دەرفەتى کار بۆ هاوڵاتیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.