سه‌فين دزهيى: سزاكانى ئه‌مه‌ريكا بۆ سه‌ر ئێران كاريگه‌رييان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌فین دزه‌یی ڕایگه‌یاند که له پرسی سزاکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران، هه‌ولێر پابه‌ندی بڕیاری به‌غدا ده‌بێت.
هاوکات باڵيۆزی پێشووی عێراقیش له واشنتۆن ئاماژه‌ی به‌وه کرد: ئه‌سته‌مه عادل عه‌بدولمه‌هدی بتوانێت هاوسه‌نگیی نێوان تاران و واشنتۆن ڕابگرێت. واقیعی جوگرافیاییی عێراق ئه‌وه ده‌خوازێت که له‌گه‌ڵ ئێران نزیکایه‌تی زۆری هه‌بێت به‌ڵام واقیعی سیاسیی ئه‌وه ده‌خوازێ که له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌یوه‌ندیی به‌هێزی هه‌بێت و ئێستا عێراق له به‌رده‌م هاوکێشه‌یێکی قورسدایه و پێویسته عێراق ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بکاته‌وه.
شاره‌زایان پێیان وایه ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌یکات سۆنامییێکی به‌هێزه و پێویسته سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ژوورێکی عه‌مه‌لیات پێکبهێنێ که ڕاسته‌وخۆ له په‌یوه‌ندیدا بن له‌گه‌ڵ تاران و واشنتۆن و ئێستاکه عادل عه‌بدولمه‌هدی له به‌رده‌م ئه‌رکێکی ئه‌سته‌مدایه چوونکه به ته‌نها ناتوانێ هاوسه‌نگی بپارێزێت به‌ڵکوو پێویستی به هه‌موو ده‌وڵه‌تی عێراقه.
سزا ئه‌مریکییه‌کان بواره‌کانی وزه، که‌رتی بانکی، که‌رتی که‌شتی سازی و گواستنه‌وه‌ی ده‌ریاییی ئێران ده‌که‌نه ئامانج و ئه‌مریکاش هه‌ندێک وڵات له نێویاندا عێراق به شێوه‌یێکی کاتی له هه‌ندێک له‌و سزایانه ده‌به‌خشێت، به‌خشینێک که دیار نییه تا که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێ و له قۆناغی داهاتوودا پلانی عێراق چی ده‌بێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به سه‌پاندنى سزاكانى سه‌ر ئێران، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 4ی تشرینی یه‌که‌می 2018 له سلێمانی شاره‌زایانی ئابووری و یه‌كێتى هاورده و هه‌نارده‌كاران و ژوورى بازرگانى له پانێڵێكدا باسى سوود و زیانه‌كانى سه‌پاندنی قۆناغی دووه‌می گه‌مارۆ ئابوورییه‌كه‌ى سه‌ر ئێرانيان كرد و شاره‌زايان بڕوایان وایه سه‌پاندنى سزاكان ده‌رفه‌تێكه بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی به‌شێک له‌و كارگانه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌كيان كهوتوووه بۆ ئه‌وه‌ی كاریگهرییێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران