جه‌یمز جێفری: ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی هێزه کوردییه‌کان و تورکیا ده‌دات
به‌شی جیهان- به‌رپرسی دۆسیه‌ی سووریا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی نێوان هێزه کوردییه‌کانی سووریا و تورکیا ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌یمز جێفری گوتی: واشنتۆن هه‌وڵه‌کانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی هێزه کوردییه‌کان و تورکیا له سووریا چڕ ده‌کاته‌وه.
ناوبراو دووپاتیشی کرده‌وه که وڵاته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر به ئامانج کردنی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له سووریا بێده‌نگ نابێت و وه‌ڵامی توندی بۆ ئه‌و وڵاته و لایه‌نه ده‌بێت که زیان به هێزه‌کانیان له سووریا بگه‌یه‌نن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران