نێچیرڤان بارزانی: چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن سیمبوولی خۆڕاگری و ئارامگرتنه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە توویتێکدا یادی چله‌ی ئیمام حوسێنی به سیمبوولی خۆڕاگری و ئارامگرتن ناساند.
کوردپرێس:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی چله‌ی ئیمام حوسێن، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، تویتێكی به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كرده‌وه، کە تێیدا هاتووه "ساڵیادی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن، سیمبوولی خۆڕاگری و ئارامگرتنه بۆ هه‌ركه‌سێك، كه ده‌یه‌وێت شوێنپه‌نجه‌ی خۆی له مێژووی خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كان بكاته‌وه، جا توانای نه‌یاره‌كه‌ی هه‌رچه‌ندێك بێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای خواست "رێوڕه‌سمی زیندووكردنه‌وه‌ی ساڵیادی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن به‌ئارامی به‌ڕێوه‌بچێت و ببێته هانده‌رێك بۆ نه‌هێشتنی سته‌م و قه‌ڵاچۆكردنی گه‌نده‌ڵی و هەوڵدانی بۆ به‌رقه‌راربوونی ئاسایش و پێكه‌وه‌ژیان و به‌ده‌ستهێنانی ماف بۆ هه‌موو خاوه‌ن مافه‌كان".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران