داعش موختاری گوندێک له که‌رکووک ده‌کوژێت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی که‌رکووک ده‌ڵێت: چه‌كدارانی داعش موختاری گوندێكی باشووری كهركووکیان كوشت و به ده‌روازه‌ی ماڵه‌كه‌یدا هه‌ڵیانواسیوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئافراسیاو كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی که‌رکووک ڕایگه‌یاند: "تیرۆریستانی داعش موختاری گوندی جاسمییهیان به ده‌روازه‌ی ماڵه‌كه‌یدا هه‌ڵواسیوه و به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تیرۆریستیانیش ده‌ست كراوه به ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوان له ناوچه‌كه."
هه‌ر چه‌ند مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردوو به شێوه‌یێكی فه‌رمی ڕاگه‌یه‌ندرا كه داعش له عێراق كۆتایی پێهێندراوه به‌ڵام تیرۆریستان ماوه ماوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر گونده‌كان و چه‌ند ناوچه‌یێكی پارێزگاكانی كه‌ركووک، دیاله، سه‌ڵاحه‌دین و مووسڵ.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران