سه‌زایی ته‌مه‌لی: دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان زۆر گرینگه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌زایی ته‌مه‌لی هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په به‌شداری كرد له "كۆنفڕانسی قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ڕێگه‌چاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیک" كه له هۆتێلی ده‌میر له ئامه‌د به‌ڕێوه چوو و ڕای‌گه‌یاند: "به‌و چاره‌سه‌رییه‌ی كه ئێمه ده‌رباره‌ی پرسی سووریا ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین، هه‌م له سووریا، هه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و و‌ڵاته‌كه‌مان ده‌كرێت هه‌نگاوی گرینگ له بابه‌تی ئاشتی دیموكراتیدا بنرێن. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له كۆنفڕانسه‌كه‌ماندا ده‌كرێن زۆر گرینگن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "له لایێكه‌وه قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، له لایێكی دیكه‌شه‌وه قه‌یرانی ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌یه. ئه‌مانه به كه‌ڵكی گه‌لانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نایه‌ن، ئه‌م دۆخه‌ی هه‌یه قه‌یرانه‌كه قورس‌تر ده‌كات و توركیا به‌ره‌و دۆخێكی چه‌قبه‌ستوو ده‌بات".
سه‌زایی ته‌مه‌لی ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر بتوانین په‌ره به تێكۆشینی سیاسه‌تی دیموكراتیک له توركیا بده‌ین، ئه‌گه‌ر بتوانین ڕژێمی زۆردار و ئۆتۆریته‌ری ئێستا بخه‌ینه نێو پڕۆسه‌یێكی دیموكراتی، هه‌م كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، هه‌میش بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین چاره‌سه‌رێكی ئاشتییانه و دیموكراتییانه ده‌ئافرێنین به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ئێستا خاوه‌ن نیازێكی به‌م شێوه‌یه نییه".
ناوبراو له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و ڕووسیا و تورکیا وتی: "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه ده‌سه‌ڵاتدارێتیی هێشتا به شێوه‌یێكی ناڕێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌تی چاره‌سه‌رییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ده‌كات".
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو که له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له لایێكه‌وه باسی چاره‌سه‌رییێكی سیاسی ناكرێت، له لایێكی دیكه‌شه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كرێته ئامانج ئه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌یه‌وێت دوژمنایه‌تی كوردان بكات و په‌ره به جیاكاری بدات.
ته‌مه‌لی ڕوونیشی كرده‌وه: "هێشتا پڕۆسه‌ی ئاشتیمان له بیره كه له‌پێناو ئاشتی یه‌كێک له گرینگ‌ترین هه‌نگاوه‌كانی مێژووی كۆمار بوو. ئاشكرایه كه دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجالان بۆ ئاشتی چه‌نده گرینگه. بانگی ئێمه له گه‌لانی توركیا و ئۆپۆزسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه؛ وه‌رن تێكۆشین له‌پێناو ئاشتی به‌هێزتر بكه‌ین، پێكه‌وه جموجۆڵ بكه‌ین و له دژی زۆرداری، كۆمارێكی دیموكراتیک و فره‌ڕه‌نگ و شایسته بونیاد بنێین".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران