خبر 2018-10-26 08:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

رووسیا: خاک و سەروەریی سووریا لە لایەن ئەمریكاوە داگیركراوە

بەشی جیهان- ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند كە ئەو ناوچەیەی كە ئەمریكا لە باشووری سووریا داگیری كردووە، جێگەی نیگەرانییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ماریا زاخارۆڤا رایگەیاند: ئەمریكا بەردەوامە لە كاركردن لەگەڵ گرووپە كوردییەكان لە باكووری رۆژهەڵاتی سووریا و بە هەمان شێوەیە ناوچەیێكی لە باشووری ئەو وڵاتەشی داگیر كردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا وتیشی: "خاک و سەروەریی سووریا بە ئاشكرا لەلایەن ئەمریكاوە داگیرا كراوە و دۆخی ناوچەی تەنف-ی باشووری وڵات جێگەی نیگەرانییە".

وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكانی فەڕەنسا رایگەیاندبوو كە ئەمریكا بەردەوامە لە بەكارھێنانی كوردەكانی سووریا و گوتیشی: "ئەمریكا بە 'پڕۆژەی كوردستان' لە سووریا یارییەكی مەترسیدار دەكات".

سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.