جینۆسایدی گه‌لی كورد له به‌ریتانیا نمایش كرا
به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- له ڕۆژی جیهانیی ئاشتی بۆ نه‌ته‌وه و کۆمینیتییه‌کانی به‌ریتانیا چه‌ندین وێنه‌ی جینۆسایدی گه‌لی کورد نمایش کران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، زه‌رده‌شت عوسمان كه گه‌نجێكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و هه‌ڵساوه به نمایش كردنی چه‌ندین وێنه‌ی جینۆسایدی گه‌لی كورد ڕای‌گه‌یاند: وه‌ک كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ڕۆژی جیهانیی ئاشتی كه بۆ نه‌ته‌وه و كۆمینیتیه‌كانی شاری پۆرتسمۆپی وڵاتی به‌ریتانیا ڕێكخرابوو، توانیم وه‌ک گه‌نجێكی كورد چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌رشیڤی جینۆسایدی گه‌لی كورد نمایش بكه‌م.
ناوبراو وتیشی: پێویسته سوپاسی ستافی پارتشنی كوردی و به‌ڕێوه‌به‌ران و ڕێكخه‌رانی ئه‌و فێستیڤاڵه بكه‌م كه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان بۆ من دروست كرد كه نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌م نیشانی هه‌موو جیهان بده‌م.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران