یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی خاشقچی ڕوونکردنه‌وه ده‌دات
به‌شی جیهان- سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ده‌زگیرانه‌که‌ی خاشقچی داوای پێشکه‌شی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کردوووه و گوتی: "داوا کراوه ته‌نیا بکوژه‌کان نا به‌ڵکوو ئه‌و که‌سانه‌شی که فه‌رمانه‌که‌یان ده‌رکردوووه سزا بدرێن."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌نتۆنیۆ تاجانی له ڕێگه‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیی توویته‌ردا ئاماژه‌ی به‌وه کرد که خه‌دیجه جه‌نگیز ده‌ستگیرانی خاشقچی داوایێکی پێشکه‌شی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا کردوووه.
ئه‌نتۆنیۆ تاجانی له توویته‌که‌یدا ده‌ڵێت: "ده‌ستگیرانه‌که‌ی خاشقچی داوای کردوووه ته‌نیا بکوژه‌کان نا به‌ڵکوو سزای هه‌موو ئه‌و که‌سانه بدرێت که فه‌رمانی کوشتنی خاشقچیان داوه، به شێوه‌یێکی بێلایه‌نانه لێکۆڵینه‌وه‌کانمان ده‌ست پێده‌که‌ین و تاوانبارانیش ده‌به‌ینه به‌رده‌م دادگا."
شایانی باسه که شه‌وی سێشه‌ممه 23ی تشرینی یه‌که‌می 2018 ئه‌نجومه‌نی گشتیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی خاشقچی له ستراتزبێرگ کۆ بوونه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران