به‌یان سامى عه‌بدولڕه‌حمان: ئه‌مه‌ریكا وه‌ک هاوبه‌شێک له هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕوانێت
به‌شی جیهان- نوێنه‌رى حکوومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت: "ئه‌مه‌ریکا و هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندییێکی باشیان هه‌یه و واشنتۆن وه‌کوو هاوبه‌شێک له هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕوانێت."
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌یان سامى عه‌بدولڕه‌حمان سه‌باره‌ت به حکوومه‌تی داهاتووی عێراق ڕای‌گه‌یاند: "واشنتۆن ده‌یه‌وێت عێراق سه‌قامگیر بێت بۆیه‌ش داوایان له هه‌رێمی کوردستان کردوووه پشتیوانی له حکوومه‌تی داهاتووی عێراق بکه‌ن."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "شاندێکی عێراقی که له نێویدا شاندی هه‌رێمی کوردستانیشی تێدا بوووه سه‌باره‌ت به سزاکانی ئه‌مه‌ریکا دژ به ئێران سه‌ردانی واشنتۆنیان کردوووه چوونکه حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگییێک له په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مه‌ریکا ڕابگرێت."
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران