وێنه‌گرێكی كورد خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی به‌ریتانیا مسۆگه‌ر ده‌کات
به‌شی فه‌رهه‌نگ و هه‌نر- وێنه‌گرێكی كوردی ئێران خه‌ڵاتی پاندای زێڕینی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "ژیان له سروشت"ی به‌ریتانیای بۆ ساڵی 2018 وه‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود مه‌نسووری وێنه‌گری كوردی ئیلامی به‌هۆی وێنه‌گری فیلمی "كلكی جاڵجاڵووكه‌یی" له ده‌رهێنانی فه‌تحوڵڵا ئه‌میری ئه‌و خه‌ڵاته‌ی پێبه‌خشراوه.
شایانی باسه که ئه‌وه یه‌كه‌م جاره کوردێک خه‌ڵاتی پاندای زێڕین وه‌ده‌ست ده‌هێنێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران