فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێویسته کۆبوونه‌وه‌کانی نێوان یه‌کێتی و پارتی ده‌ست پێبکاته‌وه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان به SNNی ڕاگه‌یاند: "یه‌كێتی كار ده‌كات بۆ ئاسایی كردنه‌وه و چاکكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه‌یه هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه دابنیشن و كێشه‌كان دیاری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاره‌سه‌رێک بدۆزینه‌وه".
ناوبراو وتیشی: "ڕه‌نگه به‌مزوووانه ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژارنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی هه‌رێم ڕابگه‌یه‌نرێت بۆیه پێویسته پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت یان هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی پرۆسه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتیش ده‌ست پێبكاته‌وه".
سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی یه‌كێتی جه‌ختیشی كرده‌وه:، "به‌دڵنیایییه‌وه ئه‌گه‌ر پێش ده‌ست پێكردنی گفتوگۆ بۆ پڕۆسه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی ئاسایی نه‌كرێته‌وه ڕه‌نگه هه‌ندێک كێشه و ته‌گه‌ره بێته پێش پڕۆسه‌كه".
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران