خبر 2018-10-21 07:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆحانی 4 وەزیری نوێ پێشنیار دەکات

بەشی ئێران/ کوردی- پاش ئەوەی دوو وەزیری دارایی و کار بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە دەنگۆی لەکار لادانی دوو وەزیری بازرگانی و ڕێگاوبانیش بڵاو بوویەوە هەر بەو بۆنەیەشەوە عەباس ئاخووندی و محەمەد شەریعەتمەداری دوو وەزیری بازرگانی و ڕێگاوبان داوای دەستلەکارکێشانەوەی خۆیانیان پێشکەش کرد و سەرکۆماری ئێران پاش پەسەندکردنی داواکارییەکانیان 4 وەزیری نوێی بۆ پۆستە بەتاڵەکان پێشنیار کرد.

کوردپرێس:

حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێران نامەیێکی بۆ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران نووسیوە و لە نامەکەیدا ناوی 4 کەسی پێشنیاز کردووە بۆ پڕکردنەوەی ئەو وەزارەتانەی ئێستا بە هۆی لەکارلادان یان دەست لە کار کێشانەوەی 4 وەزیرەکەی دەوڵەتی ڕۆحانی بەتاڵ کراون.

لە نامەکەی ڕۆحانیدا چوار کەسەکە بەم شێوازە بۆ ئەم وەزارەتانە پێشنیاز کراون:

محەمەد ئیسلامی بۆ وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازی.

فەرهاد دژپەسەند بۆ وەزارەتی دارایی.

محەمەد شەریعەتمەداری بۆ وەزارەتی کار و هەرەوەز

ڕەزا ڕەحمانی بۆ وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی

شیاوی ئاماژەیە عەباس ئاخووندی وەزیری ڕێگاوبان و محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانی و پێشەسازیی ئێران ڕۆژی ڕابردوو (شەمە 20ی ئەکتەوبری 2018) داوای دەست لە کارکێشانەوەی خۆیانیان پێشکەش کرد و حەسەن ڕۆحانی سەرکۆماری ئێرانیش داواکەی هەردوو وەزیری قبووڵ کرد ئەوەش پاش ئەوەی چەند جار لە پەرلەمانی ئێران هەردوو وەزیر کارتی زەردیان وەرگرتبوو و دەنگۆی لەکارلادانی بەرز بووبوویەوە.

بەپێی ئەو نامەیەی ڕۆحانی نووسیویەتی محەمەد شەریعەتمەداری لە پۆستی وەزیری بازرگانییەوە گوازراوەتەوە بۆ پۆستی وەزیری کار کە پێشتر عەلی ڕەبیعی ئەو پۆستەی بە دەستەوە بوو و بە دەنگی پەرلەمان لە کار لابرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.