خبر 2018-10-20 10:56 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پیلانێكی داعش بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر سه‌ردانیكه‌رانى چله‌ی ئیمام حسێن شكستی هێنا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌ركردایه‌تیى پرۆسه‌كانى به‌غدا ئاشكرای كرد که‌ له هه‌ڵمه‌تێكدا پیلانێكی ڕێكخراوى داعش بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر سه‌ردانیكه‌رانى چله‌ی ئیمام حسێن له‌ باكوورى به‌غدا شكستی پێهێنرا و ژماره‌یێک له‌ ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه‌ ده‌ستگیر کران‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ركردایه‌تیى پرۆسه‌كانى به‌غدا له ‌به‌یاننامه‌یێكدا بڵاوی كردۆته‌وه‌ که‌ لیواى پیاده‌ى 22ى سه‌ر به‌ پرۆسه‌كانى به‌غدا به‌پێى زانیاریی وردى هه‌واڵگرى پرۆسه‌یێكى تایبه‌تیان ئه‌نجام داوه‌ كه‌ تێیدا له‌ كه‌رتى تارمییه‌ی باكوورى به‌غدا ده‌ست گیراوه‌ به ‌سه‌ر چه‌ندین ماده‌ى ته‌قینه‌وه‌دا.

له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا پیلانێكی چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش بۆ سه‌ر سه‌ردانیكه‌رانى چله‌ی ئیمام حسێن شكستی پێهێنراوه‌ و 13 ئامێرى مۆبایل ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ كه‌ ویستوویانه‌ له ‌ته‌قینه‌وه‌كاندا به‌كاری بهێنن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش چه‌ندین گوللـه‌ هاوه‌ن و بۆمبى چێنراو و كه‌لوپه‌لى دیكه‌ ده‌ستیان به‌ سه‌ردا گیراوه‌.

ته‌ئكیدیش كراوه‌ته‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ كه‌لوپه‌ل و ته‌قینه‌وه‌كان له‌ ژێر زه‌ویدا شاردرابوونه‌وه‌ به‌ڵام به ‌هه‌وڵى هێزه‌كانی عیراق دۆزرایه‌وه‌ و پیلانه‌كه‌ شكستی پێهێنراوه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.