سه‌رکۆماری تورکیا پێوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شای سعوودیه ئه‌نجام دا
به‌شی تورکیا- سه‌رکۆماری تورکیا و شای سعوودیه په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا و پرسی جه‌مال خاشقچییان خسته به‌ر باس و لێکدانه‌وه.
کوردپرێس:
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی که له سه‌رچاوه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا وه‌رگیراون، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20ی تشرینی یه‌که‌می 2018 سه‌رکۆماری تورکیا په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ شای سعوودیه ئه‌نجام داوه که له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا باسی پرسی جه‌مال خاشقچی کراوه.
له په‌یوه‌ندییه‌که‌دا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و شا سه‌لمان جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیی به‌رده‌وامیی ھه‌ماھه‌نگیی ھه‌ر دوو وڵات کردوووه‌ته‌وه له ڕووی سه‌لامه‌تی ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که به مه‌به‌ستی ئاشکراکردنی چاره‌نووسی خاشقچی ده‌ستیان پێ کردوووه.
ھه‌ر له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا زانیاری له‌باره‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ھه‌ر دوو وڵات په‌یوه‌ندیدار به ڕووداوه‌که ئاڵوگۆڕ کراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران