خبر 2018-10-20 05:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانیی سایروون: عەبدولمەهدی وەزیری سەربەخۆ و تەکنۆکرات دیاری بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانیی سائیروون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و دەڵێت عادل عەبدولمەهدی دەبێت خۆی وەزیری سەربەخۆ و تەکنۆکرات بۆ کابیینەکەی دیاری بکات.

کوردپرێس:

هاوپەیمانیی سائیروون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ستایشی هەوڵەکانی هاوپەیمانی فەتح و حیکمە دەکەن کە دەسەڵاتی تەواویان داوەتە عادل عەبدولمەهدی بۆ ئەوەی خۆی وەزیرەکانی کابینەکەی دیاری بکات.

سائیروون ئاماژەی بەوەش کردووە، نابێت هیچ لایەنێک دەستێوەردان لە کارەکانی عادل عەبدولمەهدی بکات،دەبێت خۆی وەزیری سەربەخۆ و تەکنۆکرات بۆ کابیینەکەی دیاری بکات.

رۆژی 2-10-2018 عادل عەبدولمەهدی لەلایەن بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بۆ پێکهێنانی حكوومەتی نوێ راسپێردرا، بەپێی دەستوور دەبێ لە ماوەی 30 رۆژی کابینەی حکوومەتەکەی پێک بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.