جڤاتى گشتیى گۆڕان داوایێک ئاراسته‌ى جڤاتى نیشتیمانى ده‌کات
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- جڤاتى گشتیی گۆڕان داوایێک ئاراسته‌ى جڤاتى نیشتیمانى ده‌کات بۆ په‌له‌کردن له ئاماده‌کارییه‌کانی به‌ستنی کۆنفڕانسه ناوخۆیییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جڤاتی گشتیی گۆڕان کۆ بوووه‌وه و گفتوگۆ کرا له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان و پرسی ڕێکخستنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئاماده‌کارییه‌کان بۆ کۆنفرانس و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیییه‌کان و دواتر به‌ستنی کۆنگره‌ی نیشتمانیی.
جڤاتى گشتیى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوا له جڤاتى نیشتیمانى ده‌کات په‌له بکه‌ن له پێکهێنانى لیژنه‌کانى ئاماده‌کارى بۆ به‌ستنی کۆنفڕانس و هه‌ڵبژاردنه ناوخۆیییه‌کانی گۆڕان.
بڕیاریشه سبه‌ی پێنجشه‌ممه 18ی تشرینی یه‌که‌می 2018 جڤاتی نیشتیمانیی گۆڕان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه کۆ ببێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران