سه‌رکۆماری تورکیا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆ بوونه‌وه
به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کۆ بوونه‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی تشرینی یه‌که‌می 2018 مایک پۆمپیۆ به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنبوونی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و له فڕۆکه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا کۆ بوووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، هاکان فیدان سه‌رۆکی میت و ئیبراهیم کاڵن گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا ئاماده‌ن.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران